ڤیدیۆ...جێگر ئاواتی كچێكی نەخۆش بەدی دەهێنێت

هونەرمەندی میللی جێگر میدیا حسێن ئاواتی منداڵێكی نەخۆشی بەدی دەهێنێت و لە نزیكەوە سەردانی دەكات.

جێگر میدیا حسێن لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكۆدۆتەوە كە سەردانی كچەێكی منداڵی كردووە كە بەهۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگا كەوتووە.

ئەو منداڵە ناوی سۆنیا بووە خەونی ئەوە بووە ئەو هونەرمەندە لە نزیكەوە گۆرانی بۆ بڵێت، ئەویس بۆ بەدیهێنانی خەونەكەی سەردانی كردووە و گۆرانییەكی پێشكەش كردووە.

جێگر لەگەڵ ڤیدیۆكەدا پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە و باسی لەوە كردووە كە چارەسەری ئەو منداڵە لە وڵاتی هندستانە، دوای لەو كەسانەش كردووە كە توانایان هەیە، یارمەتی ئەو كچە نەخۆشە بدەن.




PM:01:40:23/05/2016