ئەمشەو ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی خەڵات پێدەبەخشرێت.
لە ئاهەنگێكی گەورەدا، خولی 16 هەمینی دابەشكردنی خەڵاتەكانی مورێكس دۆر لە لوبنان بەڕێوە دەچێت و نەوال زوغبی ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانیش وەك باشترین خانمە هونەرمەندی لوبنان خەڵات دەكرێت.
نەوال بەهۆی سەكەوتنە زۆرەكەی دواین ئەلبومی كە بەناوی مش مسامحە بڵاویكردەوە، پێش چەند خانمە هونەرمەندێكی دیكەی لوبنانی كەوتووە و خەڵاتەكەی بۆ خۆی مسۆگەر كردووە.
ئەو خانمە هونەرمەندە پێشتر چوار جار خەڵاتی مورێكس دۆری بەدەستهێناوە بەهۆی كارە هونەرییەكانییەوە، ئەمەش بە پێنجەم خەڵاتی دادەنرێت.