وێنە...خانمە پەیامنێرەكەی ڕووداو هاوسەرگیری كرد

یەكێك لە خانمە پەیامنێرەكانی ڕووداو ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت وێنەكانی خۆشی بڵاودەكاتەوە.

نالین بەرواری پەیامنێری ڕووداو لە دهۆك، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێك بەناوی ئەحمەد پێكدەهێنێت كە بەهەمان شێوە سەرقاڵی كاری ڕاگەیاندنە و لە بەشی پەخشی ڕووداو كار دەكات.

نالین و ئەحمەد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرامەوە چەند وێنەیەكی ئاهەنگەكەیان بڵاوكردۆتەوە كە بەشێوەیەكی خێزانی ئەنجامیانداوە.

نالین بەرواری ماوەی چەند ساڵێكە سەرقاڵی كاری ڕاگەیاندنە و بەر لەو كاركردن لە ڕووداو، پەیامنێری دهۆكی كەناڵی (NRT) بووە.






PM:02:39:28/05/2016