هونەرمەندی ناسراوی كۆمیدی ماهیر حەسەن وێنەیەكی جیاوازی خۆی و دوو هونەرمەندی دیكە بڵاودەكاتەوە.
ماهیر حەسەن لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی و هونەرمەند بەسان مەحمود و خانمێكی دیكە بڵاودەكاتەوە، كە بەشێوەی سێڵفی گرتویانە.
ئەو هونەرمەندانە لە وێنەكەدا دەمیان بەشێوەیەكی جیاواز دەرخستووە، وەك ئەوەس لەئێستادا لە زۆر وێنەی سێڵفیدا دەگیرێت، لەگەڵ وێنەكەشدا نوسیوێتی "ئێستا مۆدێلی ئەم جۆرە ڕەسمەیە".
ماهیر حەسەن لەئێستا لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی ناسراوی كورد سەرقاڵی وێنەگرتنی درامای پرۆفیشاڵن كە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزاندا لە كوردساتەوە پێشكەش بكرێت.