"ئاگاتان لە رەزازی بێت بەرلەوەی بمرێت"
ناسری رەزازی نەشتەرگەری بۆ كرا
هونەرمەند ناسری رەزازی لە دوو رۆژی رابردودا لەشاری سلێمانی نەشتەرگەریی بۆ كراو ئێستا لەماڵەكەی خۆی پشو دەدات، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانیش دەڵێت: ئاگاتان لە رەزازی بێت بەرلەوەی بمرێت.
بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی رایگەیاندووە، نەشتەرەگەرییەكی ناسری رەزازی زۆر گەورە نییەو ئێستا باری تەندروستی جێگیرەو بەرەو باشبوون دەچێت.
دڕەیی وتیشی: ئێوارەی ئەمڕۆ 1-6 لەماڵەكەی خۆی لە دوكان سەردانی رەزازیم كردووە، ئێستا تەندروستی باشە، بەڵام دەمەوێت بڵێم پێویستە لایەنی پەیوەندیدارەكان و خەڵكی ئاگایان لەهونەرمەندان و ناسری رەزازیش بێت وەك هونەرمەندێكی گەورە تا لەژیاندا ماون و بەرلەوەی بمرن.
AM:10:19:02/06/2016