ڤیدیۆ...بینویتانە پێشكەشكارەكەی (NRT2) و هاوسەرەكەی چییان كردووە؟

ژاڵە ڕەسوڵی پێشكەشكاری پرۆگرامی (2 Plus) لە كەناڵی (NRT2) لەگەڵ هاوسەرەكەیدا وەك مۆدێل دەردەكەوێت.

ژاڵە ڕەسوڵ و دیار مەهدی هاوسەری كە بەهەمان شێوە لە كەناڵی (NRT2) كاردەكات، لە نوێترین كاریاندا وەك مۆدێل لە كلیپێكی گۆرانی گوڵی هونەرمەند سەفین بەرزنجیدا دەردەكەون كە چەند ڕۆژێكە بڵاویكردۆتەوە.

ئەو دوو هاوسەرە لە كلیپەكەدا ڕۆڵی دوو خۆشەویست دەبینن كە پەیوەندییەكی بەهێز كۆیان دەكاتەوە.

گۆرانی گوڵی سەفین بەرزنجی، لە تێكستی یوسف حەمە ڕەشید و میلۆدی بورهان موفتی زادەیە و كلیپەكەشی لە كوردستان وێنەگیراوە و بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.




PM:02:59:04/06/2016