وێنە...كەنداڵ هاوسەرگیری كرد و ئاهەنگەكەی ببینە

ئەستێرەی بەناوبانگی توركی مەسعود ئاكوستا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت.

مەسعود ئاكوستا كە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕۆڵی كەنداڵەوە ناسراوە، لەڕێی پەیجە تایبەتییەكەیەوە چەند وێنەیەكی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكی بڵاودەكاتەوە كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ئەنجامیدا.

هاوسەرەكەی ئاكوستا ناوی شافاك ئۆزبیردایە پێش چوار ساڵ لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە بۆ یەكەمجار یەكیان بینیوە و دواتر پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست بووە.

كەنداڵ ساڵی 1964 لەدایكبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی دواتریش كۆلێژی ئاداب و هونەری لە ئەنقەرە تەواو كردووە.

مەسعود ئاكوستا ساڵی 1992 دەستی بەكاری نواندن كردووە و سەرەتای كاری هونەریشی لە شانۆوە دەستی پێكردووە، دواتریش بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1997 بەشداری یەكەم كاری سینەمایی كردووە.




 




PM:03:31:05/06/2016