گۆلشێی تەمەن ٢٣ ساڵ کە بەجوانییە سیحراوییەکەی توانیویەتی زیاتر لە نیو ملیۆن ھەوادار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەدەست بێنێت نوێترین وێنەی خۆی بەبێ جوانکاری بڵاوکردەوە.
ئامینە گوڵشێ ناسراو بە کارەکتەری نور کە تا ئێستا تەنیا ڕۆڵی لە یەک درامادا بینووە کە بڕیارە ٣٠ ئەم مانگە بەتەواوی کۆتایی بێت، ھەمیشە بەوە ناسراوە کە دەرکەوتنەکانی زۆر سادەن و زۆر ماکیاژ و کەرەستەی جوانکاری بەکارناھێنێت و لەنوێترین دەرکەوتنیدا کە ئەمڕۆ وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە ھیچ بابەتێکی بەکارنەھێناوە.