هونەرمەندی ناسراوی كورد ماهیر حەسەن چەند زانیارییەك لەبارەی درامای پرۆفیشاڵەوە ئاشكرا دەكات كە لەم مانگی ڕەمەزانەدا پێشكەش دەكرێت.
ماهیر لەڕێی پەیجە تیابەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرا دەكات كە درامای پرۆفیشاڵ لە 60 ئەڵقە پێكهاتووە، كە 30 ئەڵقەیان لەم مانگەدا پێشكەش دەكرێت و پاش ڕەمەزانیش 30 ئەڵقەی دیكەی بەرهەم دەهێنرێت و پێشكەش دەكرێت.
ماهیر باس لە پلانی دوای تەواوبونی دراماكە دەكات و دەڵێت " دوای ئەوە بەرنامەی تایبەتمان هەیە بەردەوام دەبین بۆ خزمەتكردنی بینەران".
درامای پرۆفیشاڵ لە كەناڵی كوردساتەوە پێشكەش دەكرێت و چەندین هونەرمەندی ناسراوی كورد ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، كە بەشێكیان ماوەی چەندین ساڵە پێكەوە كاریان نەكردووە.