کچە میدیاکارێکی NRT باسی سەما دەکات

کچە بێژەری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی، کاژین حسێن لە نووسینێکدا باسی سەما دەکات. 

کاژین حسێن کە نەباو ناو شیعر دەنوسێت و لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآویدەکاتەوە لە پۆستیکی نوێیدا بەناونیشانی " ئارزەووی سەمایەکی مەست دەکەم"، ئەو بێژەرە دەڵێت" ئارەزوی سەمایێکی مەست دەکەم..وەک مانگە شەو..کاتێک دەکەوێتە سەر شەپولی دەریا!!".

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام ژمارەیەکی زۆر لە فانەکانی کاژین دەستخۆشی لیدەکەن و هانی دەدەن کە هۆنراوە بنووسێت.

دەقی پارچە هۆنراوەکەی کاژین حسێن :
ئارەزوی سەمایێکی مەست دەکەم
وەک مانگە شەو
کاتێک دەکەوێتە سەر شەپولی دەریا!!
ئارەزوی فڕین بەرەو ئاسمان دەکەم!
وەک باڵندەیێکی مێ کە دەکەوێتە داوی عەشق.
ھەمیشە ئارەزومە موزکێک بم،
بۆ وجودی تۆ بکەومە ژەنین.
دەمەوێ ببمە روناکی مومێک،
کاتێک مەست مەست دەتوێتەوە بۆ ڕەونەقی چاوانت.
ئارەزومە ببمە گەڵایەکی زەردی پایز،
کە ھەڵدەوەرم بکەومە ناو دەستە گەرمەکانت.
دەمەوێ ببمە نمەی باران،
وبکەومە سەر تاڵە قژەکانت و تێر تێر بونییان کەم.








PM:01:37:10/06/2016