گۆرانی بێژی ناسراو شەهید کە کەمترین زانیاری لەسەر بڵاوکراوەتەوە، وێنەیەکی خۆی و هاسەرەکەی نەسرین کەریم بڵاودەکرێتەوە.
وێنەکە کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، وێنەیەکی زۆر کۆنی رەش و سپی هونەرمەندو هاوسەرەکەیەتی.
قادر کابان ناوی عه‌بدولقادر جه‌لال مه‌حمودە، له‌ساڵی (1937) له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له‌ساڵی (1976) له‌گه‌ڵ خاتوو (نه‌سرین كه‌ریم حه‌مه‌سور) ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و سێ منداڵیان به‌ناوه‌كانی (كاروان، كاوان، كوێستان) بوه.
هونه‌رمه‌ند قادر كابان له‌سه‌ره‌تای ساڵی شه‌سته‌كانه‌وه، ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكه كه تا ئێستا‌و له‌دوای كۆچكردنیشی گۆرانیه‌كانی له‌یادنه‌كراوه‌و بۆته بیره‌وه‌ری ژیانی زۆرێك له‌دانیشتوانی شاری سلێمانی و بەیەکێک لەهەرە گۆرانی بێژە دەنگ ناسکەکانی کورد دادەنرێت و زۆرجار وەک پێگەی فیروزی پێدەدرێت لەناو گۆرانی کوردی‌دا.
هونه‌رمه‌ند (قادر كابان) له (28/2/1981) له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عس ده‌ستگیركراوه‌و بێسه‌وشوێن بوه، تا دواتر هه‌واڵ بڵاوده‌بێته‌وه كه هونه‌رمه‌ند له‌سێداره‌دراوه‌و تا ئێستا تەرمەکەی دیار نییە.