ڤیدیۆ...ببینە لەنیا و فەرماندە پێكەوە چی دەكەن

خانمە پێشكەشكار لەنیا عەبدوڵا لە پرۆگرامە تایبەتەكەی مانگی ڕەمەزاندا میوانداری ئەحمەد كوڕەداوێی دەكات.

لە پرۆگرامی ئێمە لە چاڤی لاند كە شەوانە لە كەناڵی پێشكەش دەكرێت، لەنیا عەبدوڵای پێشكەشكاری پرۆگرامەكە میوانداری ئەحمەد كوڕەدواێی دەكات كە ماوەیەكە جەماوەرێكی زۆری هەیە و لە چەند شوێنێكی جیاواز ئاهەنگ سازدەكات.

كوڕەداوێی لە پرۆگرامەكەدا چەند گۆرانییەك پێشكەش دەكات و لەلایەن پێشكەشكاری پرۆگرامەكەشەوە دیارییەكی تایبەتی پیشكەش دەكرێت كە دوو كاتژمێرە، ئەوەش بەو پێیەی ئەو كەسایەتییەی حەزێكی زۆری بۆ كاتژمێر هەیە.

ئەحمەد كوڕەداوێی لەكاتی بینینی كاتژمێرەكەدا كە بە دیاری بۆی هاتبوو بە لەنیا دەڵێت "ئەك بەقوربانت بم خەپە....كورە بەقوربانی ماڵەكەشتبم"، ئەم ڤیدیۆیەش بینەرێكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كۆدەكاتەوە.




PM:03:59:15/06/2016