ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنێت.
مایا دیاب لەڕێی پەیجە تایبەتییەكانیەوە لە تۆرشە كۆمەڵایەتییەكان وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە كە هەرایەكی گەورە دەنێتەوە و بەشێكی زۆری هەوادارانی توڕە دەكات.
مایا دیاب لە وێنەكەدا بە پانتۆڵێكی دڕاوەوە دەردەكەوێت كە بەشێكی زۆری قاچی دەرخستووە، ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەبووە.
بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی وێنەكەیان بینیوە، ڕەخنەیان ئاڕاستەی ئەو خانمە هونەرمەندە كردووە، بەو پێیەی وێنەكەی لە ڕەمەزاندا بڵاوكردۆتەوە و ئەو جلانەش لەگەڵ پیرۆزی ئەو مانگەدا گونجاو نییە.