ڤیدیۆ...ئابڕوچونێكی گەورەی هاوسەری پێشووی هەیفا ئاشكرا دەبێت

ئابڕوچونێكی گەورە ئەحمەد ئەبو هەشمەی هاوسەری پێشووی هەیفا وەهبی ئاشكرا دەبێت.

چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی ئاشكرای دەكەن كە ئەحمەد ئەبو هەشمە بازرگانی ناسراوی میسری و هاوسەری پێشووی هەیفا وەهبی، تۆمەتبارە بە دزینی چەند درامایەكی ڕەمەزان تا لەم مانگەدا لەڕێی كەناڵەكەیەوە پێشكەشی بكات.

بەپێی هەواڵەكان كەناڵی (ON TV) كە لەم ماوەیەدا ئەبو هەشمە كڕیوە، درامای (سقوط حر)ی ئەستێرەی ناسراو نیلی كەریم و درامای (فوق مستوی الشبهات) گەورە هونەرمەند یوسرای پەخش كردووە، بێ ئەوەی مافی كڕینەوەی ئەو بەرهەمانە بدات.

لەئێستادا هاوسەرەكەی پێشووی هەیفا دەیەوێت لەڕێگایەكەوە ئەو بابەتە چارەسەر بكات بێ ئەوەی كێشەكە بگاتە دادگاكان. 






PM:02:47:18/06/2016