زانیاری نوێ لەبارەی تەندروستی نیان عەبدوڵا

خانمە هونەرمەندی ناسراو نیان عەبدوڵا بۆ وەرگرتنی چارەسەر دەچێتە ئەوروپا.

دوای خراپ بونی باری تەندروستی هونەرمەند نیان عەبدوڵا، لەئێستادا ئەو هونەرمەندە بە نیازە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ئەوروپا بكات، لەلایەن ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیشەوە هاوكاری دەكرێت.

ئەو هونەرمەندە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەیوەندی پێوە كراوە و هاوكاری خۆی پێڕاگەیاندووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

نیان عەبدوڵا ماوەیەكە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵان بووە، لەئێستاشدا باری تەندروستی خراپەوە و بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری كیمیاوییەوە لەشی لاواز بووە و قژی ڕوتاوەتەوە.




PM:01:13:20/06/2016