شاجوانی ئینتەرنێت شەبنام بارانی کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و لەسەر ئاستی هۆلیود وەک خۆی باسی دەکات، داوای بەشداریکردن لە زنجیرە داراماو فلیم و لە ریکلامدا لێدەکرێت، وێنەیەکی مناڵی خۆی بڵاودەکاتەوە.
وێنەکەی شەبنام کە لەتٶڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردۆتەوە، بۆتە مایەی سەرسوڕمانی هاوڕێکانی.
شەبنام بارانی کە نازناوی شاجوانی ئینتەرنێتی پێبەخشراوە كچە كوردێكی تەمەن 21 ساڵە، لە بنچەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام ئێستا نیشتەجێی نەرویجە و بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی نازناوی شاجوانی ئنتەرنێتی پێبەخشراوە.