یەكێك لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی NRT دەست لەكاردەكێشێتەوە و لە داهاتووشدا كەناڵی گونجاو بۆ كاركردن دیاری دەكات بۆ كاركردن.
كاروان ڕەحمان پێشكەشكاری چەند بەرنامەیەكی جیاوازی NRT ، لە پۆستێكیدا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوكەوە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لەو كەناڵە ڕادەگەیەنێت، بێ ئەوەی هۆكاری سەرەكی وازهێنانەكەی ڕونبكاتەوە.
كاروان ئاماژەی بەوە كردووە كە لە سەرەتای دامەزراندنی NRTیەوە چەندین كاری كردووە و چەندین بەرنامەی پێشكەشكردووە و نوسیوێتی " لە دواجار هەموو كارێك دەسپێكی هەیە و كۆتای هەر دێت، من لە هەر كوێ بم لە پەیامی پیشەیی خۆم بە زەرەیەك لا نادەم.. بێگومان ئەو رێچكەی هەمە بۆ خزمەتی خەڵك لە ڕێگەی ئیعلامەوە بەردەوام ئەبم".
ئەو پێشكەشكاری باسی لەوەش كردووە كە دوای وازهێنانەكەی لە سێ كەناڵی دیكەوە داوای كاركردنی پێشكەشكاراوە، دواتر لەسەر گونجاوترینیان بڕیار دەدات.