ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی سامی یوسف كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە كە بە زمانی كوردییە.
سامی یوسف لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب، كلیپی گۆرانی یا رسول الله بڵاودەكاتەوە كە گۆرانییەكی كوردییە و یەكێكە لە تراكەكانی دواین ئەلبومی.
سامی ئاماژە بەوە كردووە كە ئاوازی گۆرانییەكەی لەسەر شێوازی تەریقەتی قادرییەوە وەرگرتووە و زۆر سەرسامیش بووە بۆ وشەكانی گۆرانییەكە كە باس لە گەورەی و پیرۆزی پێغەمبەری موسڵمانان دەكات.
كلیپی گۆرانییەكە لە شانشینی عومان وێنەگیراوە و لە دوو بەش پێكهاتووە.