خانمە هونەرمەند بەیان عوسمان لە درامای هەنگاوەكانی سەر خۆڵەمێشدا، هاوسەرگیری لەگەڵ نزار سەلامی دەكات.
بەیان عوسمان كە لە درامای هەنگاوەكانی سەر خۆڵەمێش ڕۆڵی هەڵاڵە دەبینێت، پاش ماوەیەكی زۆر لە هەوڵەكانی نزار سەلامی كە ڕۆڵی هێرش دەگێڕێت بۆ ڕازیكردنی لە دواجاردا بڕیار دەدات هاوسەرگیری بكات.
هەڵاڵە كە خاوەنی دوو منداڵە، لەسەرەتای دراماكەدا هاوسەرەكەی بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەستداوە، لەو كاتەشەوە هێرش لەهەوڵدایە بۆ ڕازیكردنی كە ماوەیەكی زۆری ئاشقی بووە، تەنانەت بە لە هاوسەرگیری یەكەمیشی.
هەنگاوەكانی سەر خۆڵەمێش درامایەكی كۆمەڵایەتییە و چەندین ئەكتەری ناسراوی كورد ڕۆڵی تێدا دەبینن و لە دەرهێنانی خانمە هونەرمەندی ناسراو گەزیزەیە و شەوانی ڕەمەزان لە كەناڵی (NRT2) پێشەكەش دەكرێت.