هێڤی
هیوا خانمه پهیامنێر و پێشكهشكاری كهناڵی كوردستان تیڤی چەند وێنەیەکی نوێی
خۆی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا شوێنی تاتۆکەی ئاشکرا کردووە.
لە پێگەی
تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هێڤی هیوا چەند وێنەیەکی نوێی
بڵاوکردووەتەوە و تێیدا وەک دەردەکەوێت کە لەسەر دەستی تاتۆیەکی هەیە.
هەروەها
نوسیویەتی کە لە دڵی ئەودا ڕق و خۆشەویستی پێکەوە جێگەیان نابێتەوە و دەڵێت
"ناتوانم ڕق لە دڵێکدا جێ بکەمەوە کە خودا بۆ خۆشویستن دروستی کردووە".
هێڤی
هیوا خێزانداره و ماوهی 11 ساڵه وهك پهیامنێر و پێشكهشكار له كهناڵی
ئاسمانی كوردستان تیڤی كار دهكات و تائێستاش بهردهوامه له كارهكهی.