وێنە...خانمە پەیامنێرەكەی ڕووداو بە وێنەی هاوسەرگیرییەكەی هەمووان دەوروژێنێت

نالین بەرواری پەیامنێری ڕووداو لە دهۆك ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنێت و وێنەكانی بڵاودەكاتەوە.

نالین بەرواری دوای ئەوەی لەمانگی ئایاردا ئەڵقەی دەستگیرانی گۆڕیەوە، لەڕۆژی جەژنیشدا دەچێتە نێو كەژاوەی هاوسەری و چەند وێنەیەكی سەرنجڕاكێشی هاوسەرگیرییەكەشی لە پەیجەكەی بڵاودەكاتەوە.

هاوسەرەكەی ئەو خانمە پەیامنێرە ناوی ئەحمەدە كە بەهەمان شێوە سەرقاڵی كاری ڕاگەیاندنە و لە بەشی پەخشی ڕووداو كار دەكات.

نالین بەرواری ماوەی چەند ساڵێكە سەرقاڵی كاری ڕاگەیاندنە و بەر لەو كاركردن لە ڕووداو، پەیامنێری دهۆكی كەناڵی (NRT) بووە.




PM:02:02:11/07/2016