هونەرمەندی ناسراوی كورد عەدنان كەریم چەند كۆنسێرتێك لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجام دەدات.
عەدنان كەریم لە نوێترین كاریدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات و چەند كۆنسێرتێك لە شارەكانی سەقز و كرماشان و سنە و مەریوان ئەنجام دەدات و پێشبینیش دەكرێت كەسانێكی زۆر لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە ئامادەی ئاهەنگەكەبن.
كۆنسێرتەكەكانی ئەو هونەرمەندە بە هاوكاری گروپی میوزیكی مەحوی دەبێت، ئەم كارەی ئەو هونەرندە و ئەو گروپەش دوای ئەنجامدانی دوو كۆنسێرتە لە سلێمانی كە داهاتەكەی بۆ هاوكاری خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان تەرخانكرا.
عەدنان كەریم یەكەم كۆنسێرتی ڕۆژی 15ی مانگ لە شاری سەقز ئەنجام دەدات و دوای دوو ڕۆژیش دەچێتە شاری سەقز دواتر لە ڕۆژانی 19،20،21 كۆنسێرت لە شاری سنە ئەنجام دەدات و كۆتا كۆنسێرتیش ڕۆژی 23 مانگ دەبێت لە شاری مەریوان.