هێڤی هیوا پەیامنێری كەناڵی كوردستان تیڤی لە سلێمانی وێنەیەكی سێڵفی خۆی لەگەڵ هونەرمەندێك بڵاودەكاتەوە.
هێڤی هیوا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی سێڵفی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ هونەرمەند ئەحمەد خەلیل گرتویەتی، كە ئەو یەكێكە لە هەوادارانی.
هێڤی لەگەڵ وێنەكەدا نوسیوێتی "ئەحمەد خەلیل دەنگێكی لەبیر نەكراو، هاوڕێ و هونەرمەندێكی ئەزیزە". ئەو كەسانەش كە وێنەكەیان دەربڕیوە لەڕێی لایك و كۆمێنتەوە سەرسامی خۆیان دەربڕیوە.
هێڤی هیوا لە سلێمانی لەدایك بووە و خێزاندارە و ماوەی 11 ساڵە وەك پەیامنێر و پێشكەشكار لە كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی كار دەكات.