شێنێ وێنه‌یه‌كی خۆی له‌ ژێر جێگادا بڵاوده‌كاته‌وه‌

شێنێ عەزیز ئاکۆ وێنەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت لە ژێر جێگادایە و سەیری بەرنامەی دکتۆر فێڵ دەکات.

له‌ وێنه‌كه‌دا کە لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردووەتەوە شێنێ عه‌زیز له‌ ژێر جێگاكه‌یدایه‌و روخساری دیارنیه‌ و ته‌ماشای پرۆگرامی پزیشكی Dr. phil ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ باری ته‌ندروستی به‌ره‌و جێگیری چووه‌.

پێشتریش شێنێ وێنەیەکی دیکەی لە گرماودا بڵاوکردبوویەوە کە تێیدا جلەکانی ژێرەوەی دەرکەوتبوو کە کاردانەوەی لە فەیسبووک لێ کەوتەوە

شێنێ ساڵی 2012 وەک یەکەمین شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا‌و لە ساڵى 1993 لەدایکبووە لە ئێستادا لە شاری هیڵسن لە نەرویج دەژی‌ و درێژە بە خوێندن دەدات.




PM:08:52:16/07/2016