بڵاوبونەوەی وێنەیەكی عەدنان كەریم لەگەڵ یەكێك لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی كورد هەمووان سەرسام دەكات.
عەدنان كەریم لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە لەگەڵ خانمە هونەرمەندی گەورەی كورد فەتانەی وەلیدی، وێنەكەش كەسانێكی زۆر سەرسام دەكات دەبێتە باسی گەرمی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان.
وێنەكە لە سەردانێكی عەنان گیراوە بۆلای ئەو خانمە هونەرمەندە لە ماڵەكەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، تێیدا فەتانە تەوقە لەگەڵ عەدنان كەریم دەكات.
فەتانەی وەلیدی ساڵی 1957 لە شاری سنە لەدایك بووە لە تەمەنێكی لاوێتیدا دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و چەندین گۆرانی لە رادیۆكانی سنە و كرماشان تۆمار كردووە كە دیارترینیان دوێتە لەگەڵ گەورە هونەرمەندی كورد عەباسی كەمەندی، لەئێستاشدا بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە بەردەوام لەماڵەوە دەمێنێتەوە.