هونەرمەندی ناسراو جەمشید چەند وێنەیەكی خێزانی خۆی بڵاودەكاتەوە.
جەمشید لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرامەوە چەند وێنەیەكی خۆی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی بڵاودەكاتەوە كە لەكاتی بەسەربردنی پشوو لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی گرتویانە.
ئەو هونەرمەند لەگەڵ هاوسەرەكەیدا لە یەكێك لە كۆڵانەكانی شاری ڤینسیا وێنەیان گرتووە، لەگەڵ وێنەكەشدا نوسیوێتی "لەگەڵ عەشقەكەم، لە كۆڵانێكدا كە پێكەوە یادگاری جوانمان تێیدا هەیە".
جەمشید یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی ئێران كە بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی گۆرانی دەڵێت و توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات.