خانمە ئەستێرەی ناسراوی لوبنانی مایا دیاب بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.
میایا دیاب لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا لەگەڵ دوو هاوڕێی پاڵكەوتووە، لەژێر تیشێرتەكەشیەوە، بەشی سەرەوەی جلەكانی ژێرەوەی دەركەوتووە، ئەمەش بۆتە باسی گەرمی تۆڕ كۆمەڵایەتییەكان.
لەلایەكی دیكەوە مایا بەنیازە بەم زووانە نوێترین كلیپی خۆی بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاوبكاتەوە و پێشبینیش دەكرێت دەنگدانەوەیەكی زۆری لێبكەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی بوێری ئەو خانمە هونەرمەندە لە زۆرینەی كارەكانیدا.