ڕۆژی ٢٠ی
ئەم مانگە لە کافتریای کەناڵی ڕووداو بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونییەوە ئاهەنگێک بۆ
ئەژین قادری پێشکەشکاری کەناڵی ڕووداو ئەنجامدرا.
ئەژین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕووداو دەڵێت "
ئێستا كەس لە ژیانمدا نییە و بۆ شووكردنیش زۆر باوەڕم بە قسمەت و نسیبە، رەنگە
ئێستا بڵێم پەلەی شووكردم نییە، بەڵام لە ناكاو قسمەت بێت و شوو بكەم، بۆیە هیچ
كچێك نازانێ كەی شوو دەكات.".
ئەژین باس لەوە دەکات کە نەشتەرگەری جوانکاری کردووە
و دەڵێت "بەبۆچوونی من كەسێك پێویستی بە نەشتەرگەری جوانكاری هەبێت عەیب نییە
بیكات، منیش تەنیا كەس نیم نەشتەرگەری جوانكاریم كردبێت نە لە رووداو نە لە
دەرەوەی رووداو، نەشتەرگەری لووتم كرد، چونكە پێویستم پێ بوو لەڕووی تەندروستی و
جوانكاریش، زۆر كەسیش لەگەڵ ئەوە نەبوون كە كردم، بەڵام من پەشیمان نیم لەو كارە".
ئەژین
قادر پەیمانگای زمان و كۆرسی كاركردنی لە نەرویجتەواو كردووە، لەساڵی ٢٠٠٣ەوە
دەستی بە كاری میدیایی كردووە و سەرەتا لە كەناڵی عێراقییەی ناوخۆیی پێشكەشكار
بووە، خەڵکی شاری کەرکوکە