دوای جیابوونەوە لەهاوسەرەكەی، هەژان چەند وێنەیەكی لەئەوروپا بڵاودەكاتەوە
پاش زیاتر لە شەش ساڵ ژیانی هاوبەش هەژان هێرشو دەرون گێژەن نزیك لە جیابوونەوەنو هەژانیش چەند وێنەیەكی خۆی لە ئەوروپا بڵاودەكاتەوە.
بەپێی وێنەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە هونەرمەند هەژان هێرش دەردەکەوێت لەگەڵ بارانی کوڕی لە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپیەکان.
بەپێی زانیارییەكان دەرون گێژەن و هەژان هێرش دوای 6زیاتر لە ساڵ لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بڕیاریانداوە جیاببنەوە، لەئێستاشدا دۆسییەكەیان لە دادگادایە و چاوەڕێی بڕیاری دادوەر دەكەن، بەڵام تائێستا بەشێوەیەكی فەرمی هەواڵی جیابونەوەیان ڕانەگەیاندووە هیچ لێدوانێكیان لەو بارەیەوە نەداروە.
هەژان هێرش جگە لەوەی وەك ئەكتەر بە چەند كارێكی درامیدا دەركەوتووە، هاوكات دەچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانییە و لەكەناڵی كوردسات پرۆگرامێكی پێشكەش كردووە، دەرون گێژەنیش جگە لە كاری نواندن و دەرهێنان، لە كەناڵی (nrt2) ئامادە و پێشكەشكاری پرۆگرامی شەقامە.
PM:03:36:24/07/2016