هۆزان هەڵکەوت، پێشکەشکاری
بەرنامەی ٤٠ پرسیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە
هەندێک لە هەوادارانی دەڵێن نەشتەرگەری جوانکاری کردووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە دەمووچاوی زۆر گۆڕاوە و هەندێک لە هەوادارانی دەڵێن نەشتەرگەری جوانکاری کردووە
هۆزان پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکرد
کە لە تەمەنێکی منداڵیدا هاوسەرگیری کردووە بۆیە چیرۆکێکی تایبەتی نییە لە
ژیانیدا، بەڵام باس لەوە دەکات کە هاوسەرەکەی دووەمی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان
ناسیوە لە بەشی شانۆ و وەک خۆی باسی دەکات بە هەموو چیرۆکی خۆشەویستی و
هاوسەرگیریکردنیان تەنها حەوت مانگی پێ چووە و لە قۆناغی چوارەمی پەیمانگادا
هاوسەرگیریان کردووە.
هۆزان منداڵێکی هەیە و تەمەنی نۆ ساڵە و ناوی
لانۆیە و لە هاوسەری یەکەمییەتی وەک هۆزان دەڵیت، لانۆ هەموو ژیانێتی، هەروەها
ئاماژە بەوەدەکات کە کەسێکی زۆر ڕۆمانسییە و بەبەردەوام لە ماڵەکەیدا مۆم هەڵکراوە
و دەڵێت "هەمیشە حەزدەکەم جەوێکی ڕۆمانسی لە ژورەکەمدا هەبێت".
ئەو یەکجار نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لێوی
ئەنجامداوە بەڵام وەک دەردەکەوێت زۆر ڕازی نییە لێی و دەڵێت بە زووترین کات هەوڵی
لابردنی دەدات، بەڵام نایشارێتەوە ئەگەر پیر بوو ڕەنگە جارێکی دیکە هەوڵی
ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری دەداتەوە.