وێنە...هێڤی توشی ئەم كێشەیە دەبێت

هێڤی هیوای پەیامنێری كوردستان تیڤی لە سلێمانی توشی كێشەیەك دەبێت كە زۆرێك لە كەسە ناسراوەكانی گیرۆدە كردووە.

هێڤی هیوا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام ئاشكرای دەكات، كە پەیجێك بە ناوێوە كراوەتەوە كە ئەو هیچ پەیوەندییەكی پێوەی نییە، بۆیە ئاگاداری هەمووان دەكات كە ئەو تەنها خاوەنی پەیجێكە لە ئینستەگرام.

هێڤی دەنوسێت "ماوەیەكە پەیجێك لە فەیس بووك بە ناوی منەوە كراوەتەوە و قسە لەگەڵ خەڵكیش دەكات بەناومەوە، بۆیە هەمووان ئاگادار دەكەم كە هیچ پەیوەندییەكم بەو پەیجەوە نییە".

ئەو خانمە وێنەی ئەو پەیجەی بڵاوكردۆتەوە كە خاوەنی لایكێكی زۆرە، ئەمەش وای لە زۆركەس كردووە كە وا هەست بكەن پەیجەكە تایبەتە بە خودی هێڤی هیوا.




PM:01:58:31/07/2016