هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی و براد بیت لە هەوڵی هەڵگرتنەوەی منداڵێكی دیكەدان.
چەند میدیایەكی جیهانی ئاشكرای دەكەن كە لەئێستادا ئەنجلینا جولی و براد بیت، دەگەڕێن بەدوای منداڵێكی بێ سەرپەرشت تا بیهێننە خێزانەكەیانەوە بەمەش ژمارەی منداڵەكانیان بۆ حەوت منداڵ زیاد دەكات كە سیانیان هی خۆیانەوە ئەوانی دیكەیان هەڵگرتۆتەوە.
هاوڕێیەكی نزیكی ئەو دوو ئەستێرەیە بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كە مەبەستی جولی و بیت لە هەڵگرتنەوەی ئەو منداڵە پتەوكردنی پەیوەندی هاوسەری و تواوكردنی بەڵێنی مرۆڤدۆستانەیە.
ئەو ئەستێرەیە دەیانەوێت منداڵەكەیان ئەفریقی بێت خەڵكی یەكێك لە وڵاتەكانی باشوری ئەفریقا یاخود برۆندی یان ئەسیوبیا بێت.