هونەرمەندی میللی كاروان خەباتی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی دەردەكەوێت.
كاروان خەباتی بەشێوەیەكی خێزانی سەردانی چاڤی لاند دەكات و دەبێتە میوانی پرۆگرامی (ئێمە لە چاڤی لاند)، لە پرۆگرامەكەشدا چەند گۆرانییەك پێشكەش دەكات.
لە پرۆگرامەكەدا خێزانەكەی خەباتی و سێ منداڵەكەی دەردەكەون كە دوو كوڕ و كچێكن، كوڕە گەورەكەشی كە ناوی كاردینە، كۆپلەیەك لە گۆرانییەكی باوكی پێشكەش دەكات.
ئەو هونەرمەندە لە كۆتای پرۆگرامەكەدا و لەكاتی دابەشكردنی خەڵاتی پرۆگرامەكەشیدا گۆرانی (ئێستاش بە یادی جاران) پێشكەش دەكات، كە یەكێكە لە گۆرانییە ناسراوەكانی.