ماهیر بۆندی لە یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدەوە پێگەیشتووە

ماهیر حەسەن هونەرمەندی دیاری بواری کۆمیدیا لە پەیجی خۆی نوسیویەتی کە بۆندێکی لە هەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەوە بەدەستگەیشتووە، بەڵام بڕیاریداوە یاری بۆ یانەی چەخماخە بکات ئەم وەرزە.
لە پێگەی فەرمی خۆی ماهیر حەسەن نوسیویەتی " تا ئەم ساتەش وەڵامی بۆندەکانی ڕیاڵ و بەرشەلۆنەم نەداوەتەوە، ھۆکارەشی ئەوەیە ولاتی ئەیسپانیە زۆر گەرمە و کێشەی کارەبایان زۆرە، بۆیە ئەم وەرزەش یاری بۆ یانەی چەغماغە ئەکەم."
ماھیر حەسەن لە ١٠ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لە دایکبووە خوێندنی سەرەتایی‌و ناوەندنیی‌و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواو کردووە ،ە گەڵ باوکیە چەند جارێک سەردانی سلێمانیان کردوە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردوە پاشان لەساڵی ١٩٨١ چۆتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی بەشی شانۆی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٨ خێزانی پێک ھێناوە ، ئێستاش خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیارو کۆشەنو ئانیا.




PM:01:08:05/08/2016