کچە کوردێکی رۆژئاوای کوردستان دانیشتووی ئەڵمانیا دەبێتە شاجوانی شەراب لەو وڵاتە.
وەک ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ( نینۆر باهنو ) كچە كوردی رۆژئاوای کوردستان وەك شاجوانی شەراب لە ئەڵمانیا هەڵبژێردرا .
نینۆرتا باهنو کە ٢١ ساڵە و خەڵكی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانە دەڵێت" دەمەوێت لەم رێگایەوە خزمەتی ئاوارەکان بکەم".
ئەو پێشبڕکێیە کە ساڵانە دروستدەکرێت، بۆ ئەو خێزانانەیە کە خۆیان لە ترێ شەراب دروستدەکەن و بەجلی شەراب دورستکردنەوە بەشداری پێشبڕکێ کە دەکەن.