وێنە...میا بەم وێنەیە ڕاستی وازهێنان لە فیلەمە سێکسییەکان ئاشکرا دەکات

میا خەلیفە ئەكتەری لوبنانی فیلمە سێكسییەكان نوێترن كاری خۆی بڵاودەكاتەوە.

میا خەلیفە لەڕێی پەیجە تایبەتەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوێترین وێنە و ڤیدیۆی فیلمە نوێكەی بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەوە نوێترین كارێتی و ئەو بەهیچ جۆرێك وازینەهێناوە لە كاری نواندن لە فیلمە سێكسییەكان.

ماوەیەكە بەشێوەیەكی گەرم لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لەوە دەكرێت كە میا خەلیفە وازی لە كارەكەی هێناوە و بڕیاریداوە خۆی بە وەرزشكردنەوە سەرقاڵ بكات.

میا خەلیفە كە بەڕەگەز لوبنانییە، ساڵی 1993 لەدایك بووە ساڵی 2000 دەچێتە ئەمریكا دوای ئەوەش كە لە تەمەنی 18 هاوسەرگیری دەكات، بە یارمەتی هاوسەرەكەی دەست دەكات بە كاری نواندن لە فیلمە سێكسییەكان، بەمەش هەرایەكی گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنێتەوە.




PM:03:13:07/08/2016