وێنە...ئەستێرە وروژێنەرەكەی لوبنان هەمووان توشی شۆك دەكات

ئەستێرەی ناسراوی لوبنانی دۆلی شاهین بە بڕیاری وازهێنان لە كاری هونەری هەمووان توشی شۆك دەكات.

دۆلی شاهین لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە و بەشێوەیەكی كتوپڕ بڕیاری وازهێنان لە كاری هونەری ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەو بڕیارەی گەڕانەوەی تێدا نییە، هەوادارانیشی داوای پەشیمانبونەوە دەكەن لەو بڕیارە. 

دۆلی ئاماژە بەوە دەكات كە دەیەوێت لەمەودوا خزمەتی كچەكەی و خێزانەكەی بكات و كاتەكانی بۆ ئەوان تەرخان بكات، دەنگیشی دەخاتە خزمەتی كەنیسەوە دەست دەكاتەوە بە وتنی سرودە ئاینییەكان لە كەنیسەدا.

باخۆس عەلوان كە هاوسەری شاهینە و كاری دەرهێنان ئەنجام دەدات باس لەوە دەكات ئەو هونەرمەندە دوو مانگە ئەو بڕیارەی داوە بەڵام خۆیان ڕێگریان كردووە لە بڵاوكردنەوەی چونكە لە هەوڵی ئەوەدابوون لە بڕیارەكە پاشگەزی بكەنەوە.

عەلوان باس دەوڵێت "دۆلی وەڵامی پەیوەندی هیچ كەسێك ناداتەوە و قسە لەگەڵ خێزانەكەی ناكات چونكە نایەوێت لەو بارەیەوە هیچ بڵێت".

هاوسەركەی شاهین باسی لەوە كردووە كە بڕیاری وازهێنانەكەی ئەوانیشی توشی سەرسوڕمان كردووە، چونكە كارەكانی ئەلبومە نوێكەی تەواو كردووە كە لە 14 تراك پێكهاتووە، هەروەها گرێبەسستی فیلمێكی نوێشی واژۆ كردووە كە بڕیاربوو بەم زووانە وێنەی بگرێت.

دۆلی شاهیم ساڵی 1980 لە لوبنان لەدایك بووە و ساڵی 2006 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە، زۆرجاریش لە كارەكانییە بە شێوەیەكی زۆر وروژێنەر دەركەوتووە، ئەمەش چەندین جار ڕوبەڕووی ڕەخنەی كردۆتەوە.




PM:01:54:08/08/2016