نوێترین زانیاری سەبارەت بە تەندروستی هونەرمەند نیان عەبدوڵا

خانمە هونەرمەند نیان عەبدوڵا، کە ماوەیەک لەمەوپێشت توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو ڕایگەیاند "ئێستا ڕەوشی تەندروستیم لە چەند مانگێک لەمەوپێش باشترە، ھەروەھا لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەردانی ئەڵمانیا دەکەم".

لە لێدوانێکیدا بۆ باس، نیان عەبدوڵا ڕایگەیاندووە "بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی چارەسەری نەخۆشییەکەم لە ئەڵمانیایە و لەوێ دەتوانرێت نەخۆشییەکەم بنبڕ بکرێت".
نیان عەبدوڵای هونەرمەند دانیشتووی سلێمانیە و ماوەی 20 ساڵە كاری هونەری دەكات و تائێستا 50 بەرهەمی هەیە لەساڵی 1995یەكەم كلیپی بڵاوبویەوە .




AM:10:29:09/08/2016