ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانی ئەدیڵ ئاشكرای دەكات كە هەفتەی ڕابردوو توشی شەمەزارترین ڕووداوی ژیانی بووە.
ئەدێڵ لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە هەفتەی ڕابردوو كاتێك لە كۆگاكانی ماركەی بەناوبانگی H&M سەرقاڵی بازاڕكردن بووە، توشی ڕووداوێكی نەخوازراو بووە بە شەرمەزارترین ڕووداوی ژیانی ناوی بردووە.
ئەو خانمە هونەرمەندە كە سامانەكەی زیاترە بە 85 ملیۆن جنێی ئیستەرلینی دەخەمڵێنرێت، لەو كۆگانی چەند پارچە جلێكی هەڵگرتووە و كاتێك چۆتە لای كاشێرەكە زانیوێتی پارەی ناو كارتەكەی بەشی جلەكانی ناكات.
ئەدێڵ دەڵێت "توشی شۆك بووم، چونكە پێش ئەوێ لە چەند كۆگایەكی دیكە كەلوپەلم هەڵگرت و كارتەكەم كێشەی نەبوو، بەڵام بەوە دڵخۆشبووم كە خاوەنی كۆگاكە و ستافەكەی نەیانناسیمەوە و بە كەسێكی ئاساییم تێگەشتن".