خانمە هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت
کە وروژاندن توانایە و دەڵێت "کچە هونەرمەندەکانی ڕۆژهەڵات تێگەیشتنێكی قوڵیان بۆ ژیان لەگەڵ كوڕ پەیدا كردووە
كە شوخ و شەنگ و وروژێنەر دەركەون".
گوڵاڵە خەیاتی کە وەک ئەکتەر لە چەند کارێکی هونەریدا ڕۆڵی
بینیوە دەڵێت "من ساڵانێكی زۆرە هاتوومەتە ناو جیهانی هونەرییەوە، لە سەرووی ۱٦ ساڵان بووم كاری فیلم و سینەمام هەبووە و لە
چەندین فیلم و زنجیرە فیلم بەشدار بووم، بەڵام هێشتا زۆر كارم ماوە كە نەمكردووە و
هێشتا زۆریك لە تواناكانم بەتایبەتی توانای دەنگم نەخستوتە بواری هونەرەوە و
ئێستاش زور بە جیددی تر لە جاران كار لەسەر توانای دەنگم دەكەم،هیواداریشم بەم
زووانە كاری هونەری جوان لە بواری گورانی و موسیقاپێشكەش بكەم".
گوڵاڵە باس لەوە دەکات کە هونەرمەند دەبێت بتوانێت ڕۆڵی کرێکاری
سێکس و هاوڕەگەزباز و نەخۆشی سێکس ببینێت و دەڵێت " خەڵكی ئێمە بە گشتی زۆر
پێویستی بە گەشە كردنی فەرهەنگی یەكتر قەبوڵ كردن هەیە كە تەنها یەكتر قبوڵ كردنی
نەژادی و ئایینی نییە،بەڵكو یەكتر قەبوڵ كردنی هەموو چینەكان و بەتایبەتی پەراوێز
خراوەكانی كۆمەڵگایە، دەبێ ئەم بنەمایە قبوڵ بكەین كە كەس وەكو من نییە و جیهان
بەمەوە جوانە، من مافی دادوەری كردنم لەسەر كەس نییە،بۆیە لە كۆمەڵگادا خوشەویستی
هەیە و هاوڕەگەزبازەكان هەن،كرێكاری سێكسی هەیە و نەخۆشی سێكسی هەیە، كۆمەڵگا
پێویستە بە چاوی كراوە و قەبول كردن سەیری ئەمانە بكات، سینەما و هونەر
بەرپرسیارێتی لە م بوارە لە ئەستۆدایە بێگۆمان بۆ ڕۆڵگێران لەم بوارانە پێویستمان
بە ئەكتەری گونجاوە، لە سینەما پێویستمان بە هەموو جۆرە كچێك دەبێت كە بتوانن ڕۆڵە
جۆراوجۆرەكانی ناو فیلمێك پڕ بكەنەوە،ئەو كەسەی ئەم ڕۆڵە هونەریانە دەبینێت نابێت
بە قوربانی سەیر بكرێت بەڵكو هونەرمەندێكی بەتوانا و جێی رێزە، ئەگەر ئەمە بە
قوربانیدان بزانین هونەرمان گەشەی پێویست ناكات،ئەو هونەرمەندەی ئەو ڕۆڵانە
دەبینێت كە لای كۆمەلگا تابۆیە بە راستی هونەرمەندە وە بەتوانایە هیوادارم
هەموومان بەو توانایە بگەین و ئەم ڕۆڵانە ببینین."
گوڵاڵە دەشڵێت "وروژاندن یا باشترە بڵێین توانای وروژاندن
توانایەكە كە ژیان و هونەر پێویستی پێیەتی، من لێرەوە بۆ هەموو لایەك دەڵێم كە
وروژاندن توانایە و نە تەنها بەستراوەتەوە بە لەشەوە بەڵكو زیاتر لەوە
بەستراوەتەوە بە تێگەیشتنی كچان لە ژیان، ئەمەش بە خالێكی پۆزەتیڤی كچانی
رۆژهەڵاتە كە لە پاڵ جەستەی جوانی كچی كورد تێگەیشتنێكی قوڵیان بۆ ژیان لەگەڵ كوڕ
پەیدا كردووە كە شوخ و شەنگ و وروژێنەر دەركەون." .