وێنە...ئەیوب عەلی و لەتیفە پێكەوە چی دەكەن

هونەرمەند ئەیوب عەلی و گروپی میوزیكی كوردنەوا بەشداری فیستیڤاڵێكی هونەری دەكەن لە وڵاتی مەغریب.

ئەیوب عەلی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرای كردووە كە ڕۆژی 18 ئەم مانگە لەگەڵ گروپی میوزیكی كوردنەوا لەسەر بانگهێشتی فەرمی شانشینی ئەو وڵاتەیە، بەشداری فیستیڤاڵی (Mèditerranèen) دەكەن كە لە شاری حەسیمەی وڵاتی مەغریب بەڕێوە دەچێت.

ئەیوب عەلی و گروپی میوزیكی كوردنەوا بە سەرپەرشتی میوزسیانی ناسراوی كورد گۆران كامیل چەند بەرهەمێك پێشكەش دەكەن.

لەمساڵدا فیستیڤاڵەكە چەندین هونەرمەند و گروپی میوزیكی دیكە لە وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقاوە بەشداری دەكەن، كە دیارترینیان ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب لەتیفەیە كە یەكەم ڕۆژی فیستیڤاڵەكە دەكاتەوە و ئەیوب عەلی و گروپی كوردنەواش سێهەم ڕۆژی فیستیڤاڵەكە بەرهەمەكانیان پێشكەش دەكەن.
 




PM:02:35:13/08/2016