وێنە...داعش بێژەرێكی دیاری كورد بریندار دەكات

یەكێك لە بێژەرە دیارەكانی كەناڵی كوردستان تیڤی لە بەرەكانی جەنگ بریندار دەبێت.

هێمن نانەكەلی كە بێژەر و پەیامنێری كوردستان تیڤییە، لەكاتی ڕوماڵكردنی هێرشەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بریندار دەبێت و لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.

نانەكەلی لەگەڵ مستەفا سەعیدی وێنەگیری هەمان كەناڵ ڕووماڵی پێشڕەوییەكانی پێشمەرگەیان كردووە، كاتێك ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە وێنەگرەكە شەهید بووە و ئەو بێژەرەش بریندار بووە.

هێمن نانەكەلی ماوەی چەند ساڵێك كاری ڕۆژنامەنوسی دەكات و پێشتر لە كەناڵی هەولێر كاری كردووە و لەئێستاشدا وەك بێژەر و پەیامنێر لە كەناڵی كوردستان تیڤی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كار دەكات.




PM:03:11:14/08/2016