وێنە...بینیوتانە ڕێزان فەرج دوای نەشتەرگەری جوانکاری چەند گۆڕاوە

خانمە ئەكتەری ناسراو ڕێزان فەرەج بە گۆڕانكارییەكی زۆرەوە لە ڕوخساریدا دەردەكەوێتەوە.

هونەرمەندە ئەحمەد ڕەئوف لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكەوە وێنەیەكی خۆی ڕێزان فەرەجی هاوسەری بڵاودەكاتەوە، كە هەڵایەكی گەورە دەنێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە زۆری لە ڕوخساری هاوسەرەكەیدا بەدی دەكرێت.

ئەو كەسانەی وێنەكەیان بینیوە جەخت دەكەنەوە لەوەی ڕێزان فەرەج جوانكاری بۆ دەموچاوی ئەنجامداوە و ئەمەش وایكردووە لە جیاوازتر لە پێشتر دەربكەوێت.

ئەحمەد ڕەئوف و ڕێزان فەرەج دوو ئەكتەری دیاری بواری كۆمیدیان و بەشداری چەندین كاریان كردووە و توانیویانە ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆیان پەیدا بكەن.




PM:03:24:21/08/2016