وێنە...هێڤی هیوا وێنە هاوڕێ جوانەكانی بڵاودەكاتەوە

هێڤی هیوا پێشكەشكار و پەیامنێری كەناڵی كوردستان تیڤی وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە و هاوڕێ جوانەكانی ئاشكرا دەكات.

هێڤی هیوا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، وێنەیەكی خۆی و ئەو منداڵانە بڵاودەكاتەوە كە لەسەر شەقامەكان كاری پاكردنەوەی جامی ئوتومبیلەكان دەكەن، و بە هاوڕێ جوانەكانی خۆی ناویان دەبات.

هێڤی نوسیوێتی "ئەوە هاوڕێ جوانەكانی منن، كە ڕۆژانە لەبەر 250 دینار، دەكەونە بریقەداركردنی جامی سەیارەی شۆفێرەكان، لەكاتێكیدا هەرچی بریقەی بێگەردی و میهرەبانی و خۆشەویستی ڕاستەقینە هەیە، بێبەرامبەر لە قوڵای چاوەكانیاندا دەیبینم".

ئەو خانمە باس لەوە دەكات كا جارێكیان یەكێك لەو منداڵانە دیارییكی داوەتێ و پێی وتووە "دادە گیان بەیانی دەچمە بەغداد، تا دێمەوە بیری تۆ دەكەم، خۆزگە هەمووان وەك تۆ بونیە و ڕویان لێوەرنەگێڕامایە".

هێڤی ئەوەی نەشاردۆتەوە كە ئەو قسانە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروست كردووە بەهۆیەوە دەستی بە گریان كردووە.




PM:02:30:23/08/2016