ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی، مەرجی تایبەتی بۆ پێكهێنانەوە ژیانی هاوسەرگیری ئاشكرا دەكات.
هەیفا وەهبی لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرای دەكات كە ئامادەیە جارێكی دیكە ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنێتەوە، بەڵام بۆ ئەو بابەتە مەرجێكی تایبەتی هەیە، و بە ئاسانی بە هەموو كەسێك قایل نابێت.
هەیفا دەڵێت "دەبێت ئەو كەسەی شوی پێدەكەن كەسێكی ناسراو نەبێت و ناوبانگی لە بوارێكی دیاریكیراودا نەبێت".
ئەو خانمە هونەرمەندە باس لەوەش دەكات گەر شو بە كەسێكی ئاسایش بكات و خاوەنی ناوبانگ نەبێت ئەوا بەهۆی ئەوەوە دەبێت خاوەنی ناوبانگ بە تایبەت كاتێك جیادەبنەوە.
هەیفا وەهبی پێشتر دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و لە هاوسەر یەكەمیشی خاوەنی كچێكە كە ئەویش هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی منداڵێكە.