هەودا ئەحمەد، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی
ئێن ئێن ئاشکرای دەکات کە ئەنگوستیلەکەی دەستی زۆر خۆشدەوێت و حەزی لێیەتی و
جەختیش لەوە دەکاتەوە لە ئێستادا لە پلانیدا نییە هاوسەرگیری بکاتەوە.
هەودا ئەحمەد سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس
لەوە دەکەن هاوسەرگیری کردبێتەوە بۆیە بەردەوام ئەنگوستیلەیەک لە پەنجەیدایە دەڵێت
حەزی لەو ئەنگوستیلەیە و دەیەوێت دایم لەگەڵیدا بێت و دەڵێت" لە ئێستاشدا لە
پلانمدا نییە هاوسەرگیری بکەمەوە".
هەودا لە
ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات.
هەودا باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا
هاوسەرگیری کردووە بەڵام دوای پێنج ساڵ و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە هاوسەرەکەی
جیابووەتەوە و ماوەی پێنج ساڵە بە تەنها و لەگەڵ منداڵەکەیدا دەژی.