خانمە هونەرمەندێکی کورد وێنەی خۆی بە مایۆوە لە قەراغ دەریا بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی کورد، لانە زەنگەنە لە بەشی تایبەت بە ڤیدیۆ کاتییەکانی ئینستاگرام ڤیدیۆییەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت کە تەنها مایۆی لەبەردایە و لە قەراغ دەریادایە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لانە زەنگەنە لە بەشی ڤیدیۆ کاتییەکان، ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت مایۆیەکی لەبەردایە هەرچەندە لە زۆربەی ڤیدیۆکەیدا تەنها دەمووچاوی دەرکەوتووە و دواتریش ئەو کەسانە نیشان دەدات کە بە جلوبەرگی کەنار دەریاوە هاوشێوەی ئەو لەو شوێنەن کە پێدەچێت هۆڵەندا بێت بەو پێیەی ئەو خانمە هونەرمەندە لەو وڵاتە نیشتەجێیە.

لانە زەنگەنە یەكێكە لە كچە گۆرانبێژە كوردەكان كە چەند بەرهەمێكی بە هاوكاری هەڵكەوت زاهیر بڵاوكردۆتەوە و ماوەیەكیش وەك پێشكەشكار دەركەوتووە


PM:02:56:25/08/2016