"میکایل ژیانی لە مەترسیدایە"
هیوا حەلاق، شاعیر و هاوسەری هونەرمەند تارا ڕەسوڵ ئاشکرای دەکات کە هونەرمەند میکائیل ژیانی لە مەترسیدایە
هیوا حه‌ڵاق بە ئێن ئاڕ تی دووی ڕاگەیاندووە "بەداخه‌وه ماوه‌یه‌که مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست بووه، به جۆرێک که بۆ هه‌ر ئاهه‌نگێک بانگ هێشت بکرێت به ناچاری ده‌بێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی تایبه‌ت له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێت له ترسی ده‌رمان یاخود " ژه هر "خواردکردن له پاداشتی ئه‌م هه موو خزمه‌ته‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و بریندار بوونی به ده‌ستی دووژمنانی کورد، که تائێستاش به‌هۆی ئازاری ئه‌م برینانه‌ی له جه‌سته‌یایه‌تی ده‌ناڵێنێت که چی ئێستا به‌رده وام ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی ده‌درێت."
هەروەها دەڵێت "وەک هونەرمەند میکائیل بۆی باس کردم دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی کچێکی له دایک ده‌بێت به ناوی " کەویار" به‌ڵام به داخه‌وه چه‌ندین جار داوا ده‌کات جنسیه و پاسپۆرت بۆ ئه‌م مناڵه‌ی ده‌ربهێنێت که چی ڕێگری لێ ده‌کرێت و بۆی ده‌رناهێنن به‌بیانووی جیا جیا"
PM:07:45:26/08/2016