ڤیدیۆ...ئیلیسا لەگەڵ چەند كوڕێكدا لەناو دەریا چی دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە.

ئیلیسا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاودەكاتەوە كە وەك ڕیكلامێكە بۆ ئەلبومە نوێكە كە بڕیارە چەند ڕۆژێك پێش جەژنی قوربان بڵاویبكاتەوە.

لە ڕیكلامەكەدا ئیلیسا لەناو بەلمێكدایە و لە كەناراوەكانی لوبنان و چەند كوڕێكیش سەرقاڵی وێنەگرتنن بۆ ئەلبومە نوێكەی.

لە ڕیكلامەكەدا ئیلیسا بە عەزییەكی سەوزەوە دەردەكەوێت كە كرانەوەیەكی زۆر لەسەر قاچی چەپێتی و كەسانێكی زۆریش سەرسامی خۆیان بەو دەركەوتنە نوێیەی ئیلیسا دەربڕیوە.

بەپێی پێشبینییەكان ئەلبومە نوێكەی ئیلیسا لە 15 تراك پێكهاتووە و لەئێستاشەوە پێشبینی سەركەوتنێكی گەورەی بۆ دەكرێت.




PM:02:03:28/08/2016