هونەرمەندی لاو میرە كلیپی بۆ سرودێكی ئاینیی بڵاودەكاتەوە.
میرە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی سرودی ئاینی حەج بڵاودەكاتەوە كە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵی وتووە، سرودەكەش لە تێكستی مەحمود سەنگەسەری و میلۆدی هەڵكەوت زاهیرە.
كلیپی گۆرانییەكە لە دەرهێنانی محەمەد جەمیلە و لە دوو بەش پێكهاتووە كە بەشێكیان هونەرمەندەی میرەی تێدا دەردەكەوێن و لە مزگەوتنی ئاڵتون لە شاری هەولێر وێنەگیراوە، بەشەكەی دیكەش دیمەنەكانی مەراسیمی حەجە و تێكەڵ بە كلیپەكە كراوە.
هەڵكەوت زاهیر لە ڕێی فەیس بووك ئاماژەی بەوە كردەووە كە كلیپەكە نوێكە لە شاری مەكە و لەكاتی مەراسیمی حەجدا نیشاندراوە هەروەها چەندین كەناڵی عەرەبی داوای مافی پەخشكردنی كلیپەكەیان كردووە، ئەمە جگە لەوەی لە هندستان لە پرۆگرامێكی تایبەتدا كلیپەكە پێشكەشكراوە.